مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له (یانه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی) كۆبوونه‌وه‌و پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان‌و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، تاووێكران.(محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم) وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ئاساییكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی باسیان لێوه‌كرا.وتیشی:"ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ده‌رچوونی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای هه‌رێم‌و ئه‌نجامدانی چاكسازیی، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بوون".وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانی پێنج قۆڵی‌و كاریگه‌ریی ده‌رچوونی بڕیاره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانووستانی ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
-----------------------------------------------------------------
nna